حوسێن ئیمیر یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار بۆ کاروباری دەرەوە سەبارەت بە سەردانی زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بۆ هەولێر و دیدار لەگەڵ حیزبەکانی سیاسی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار چەند رۆژ پێشتر سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد.
یاپجیئۆغلو لە ئەنجامی سەردانەکەدا سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شێخ عیرفان عبدالعزیز رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان، سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، ئایدن مەعروف وەزیری پێکهاتەکانی هەرێم و ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق و ئەرمان تۆپچو کۆنسۆڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد.
حوسێن ئیمیر یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار بۆ کاروباری دەرەوە سەبارەت بە سەردانی زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بۆ هەولێر و دیدار لەگەڵ حیزبەکانی سیاسی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمجۆرە سەردانانە لە رۆژانی دەهاتوودا بەردەوام دەبن.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی سەردانێکی ٣ رۆژە لە هەولێر سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شێخ عیرفان عبدالعزیز رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان، سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، ئایدن مەعروف وەزیری پێکهاتەکانی هەرێم و ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق و ئەرمان تۆپچو کۆنسۆڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرا و لە کاتی سەردانەکان گفتوگۆ لەبارەی جینۆسایدەکەی ١١ مانگە لە فەلەستین بەردەوامە، کێشەکانی ناوچەکە، پەیوەندییەکانی تورکیا-هەولێر-بەغدا، هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە ٢٠ی تشرینی یەکەم، گۆڕانکارییەکانی پێش هەڵبژاردن و پەیوەندیی نێوان حیزبەکان کرا.
حوسێن ئیمیر باسی لەوە کرد کە ئەم جۆرە سەردانانە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزمۆنی یەکتر بەردەوام دەبن و بەردەوام دەبن لە مێوانکردنی ئەم حیزبانە لە تورکیا.
سەردانەکان بۆ نوێنەرایەتی هودا پار لە هەولێر
حوسێن ئیمیر ئاماژەی بەوە کرد کە نوێنەرانی حیزبەکانی سیاسی لە هەوڵێر، نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی و پێشەوایانی گەل سەردانی نوێنەرایەتی هودا پار لە هەولێر کردوون و وتی، "لە ئەنجامی سەردانەکەی ٣ رۆژە بۆ هەولێر چەندین سەردان بۆ نوێنەرایەتیمان لە هەولێر ئەنجام درا. نوێنەرانی حیزبەکانی سیاسی، دەزگاکانی مەدەنی، پێشەوایانی گەل، زایانی مەدرەسەکان، ئەکادەمیسیەنەکان و قوتابیانی زانکۆکان سەردانی سەرۆکی گشتیمان کرد.
لە کاتی سەردانەکاندا بیڕوڕامانمان ئاڵوگۆڕ کرد. گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی کوردستان و رێگاکانی چارەسەری کرا. بە تایبەت باس لە چالاکییەکانی عیلمی و فیکری بۆ کۆتایی هێنان بە پارچە پارچەبوونی جوگرافیای ئیسلام و دروستبووی یەکێتی ئوممەتی ئیسلام کرا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.